پۆلیسی ڕاپەرین: پێویستە هاووڵاتیان لەناو سەربڕخانەکاندا ئاژەڵ سەرببڕن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو سەربڕخانەکاندا بێت و لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی ڤێتێرنەریدا بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە ئەو کەسەی ئاژەڵ سەردەبڕێت دەستکێش و ڕووپۆش و جزمە بەکاربهێنێت”.

وتیشی، “پێویستە ئەو ئامێرانەی بەکاردەهێنرێن دوای سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەپارچەکردنی گۆشتەکە بە ئاوی پاک و کەرەستەی پزیشکی تایبەت پاکبکرێنەوە”.

جەختی لەوەش کردەوە، وەک دیارە تای خوێنبەربوون لە ئێستادا بڵاوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن و بە دروستی سەربڕینی ئاژەڵ بەجێبهێنن چونکە ئەوە هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا