هەڵوێستە سەربازییەكان نرخی لیرەی توركی زیاتر دابەزاند

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی لیرەی توركی دابەزینی تری پێوانەیی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی هەڵوێستەكانی ئەو وڵاتەو دەستوەردانەكانی لەشەڕی نێوان ئازەربایجان‌و ئەرمەنستان.

لەكۆتا مامەڵەكان نرخی هەر دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەر 7.8 لیرەی توركی بووە، كە رێژەی دابەزینەكەی لەسەدا یەك بووە.

ئەو دابەزینە لەدوای ئەوە تۆماركرا، كە سوپای توركیا كەلوپەلی سەربازی رەوانەی ئازەربایجان كرد، ئەوەش وەك پشتوانی ئەو وڵاتە لەشەڕی ئەرمەنستان.

بەدرێژایی ئەمساڵ لەچەند مانگێكی جیاواز لەتوركیا نرخی لیرە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزی، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا