سودانی راپۆرتی شەش مانگی كاركردنی كابینەكەی خستەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرنگترین خاڵەكانی ڕاپۆرتی شەش مانگی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتی خستەڕو و راشیگەیاند، دزینی سەدەی بە یەكێك لە دۆسیە ئاشكراكانی بەهەدەردانی پارەی گشتی بە هاوكاری لەگەڵ دامودەزگا حزبی و فەرمییەكان دادەنرێت كە بڕەكەی 3.7 ترلیۆن دینار بوو، هەركەسێك دەستی تێیدا هەبوبێت لەهەر پێگە و پۆستێكدا بێت دەستگیردەكرێت.

سودانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەت لە بەرنامەی وەزاری خۆیدا ئەولەویەتەكانی داناوە، لە ماوەی شەش مانگی یەكەمیشیدا، سەرەڕای نەبونی بودجە كاری بەردەواممان كردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ئەولەویەتمان داناوە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و ئەو پڕۆژانەی كە دواكەوتون بەهۆكاری جۆراوجۆر هەروەها روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، یەكێك لەو دۆسیە گرنگانەشی كە كاری لەسەركرا، خستنەبازاڕی پاكێجی پێنجەمی نەوت و تەواوكردنی پاكێجی وەبەرهێنانی غاز بو بۆ یەكەمجار لە عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا