بە بەشداری قوباد تاڵەبانی فێستیڤاڵی بیت 23 لە سلێمانی دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران لە سلێمانی بەشداریكرد لە رێوڕەسمی كردنەوەی فێستیڤاڵی بیت 23 بۆ تەكنەلۆژیا و ژینگەی سەوز كە بۆ ماوی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵی بیت 23 بە دروشمی ” داهاتوو بۆ تەكنەلۆژیا و ژینگەی سەوزە” چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت و هەریەكە لە GIZی ئەڵمانی و كۆمپانیای بۆتان و نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم سپۆنسەری فێستیڤاڵەكەن.

لە فێستیڤاڵەكەدا چەند وۆرك شۆپ و پانێڵی تایبەت بە داهاتووی تەكنەلۆژیا و ژینگەی سەوز لە كوردستان بەڕێوەدەچێت، گەنجانی بەشداربوو لە پێشانگایەكدا زیاتر لە 20 جۆر بزنسی نوێ نمایش دەكەن.

شوێنی ڤێستیڤاڵەكە كارگەی كلتوری سلێمانییە و هاوڵاتییان دەتوانن بۆ ماوەی پێنج رۆژ سەردانی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا