ئاوات محەمەد: پشتگیری لە ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە20ی حوزەیران قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، پشتگیری لەساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ دەکەن و هاوسەنگی نرخیش رادەگرن.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی گرنگیدان بەبەرهەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی کێڵگەکانی ناوخۆ و دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ لە گۆشت و مریشک و ماسی، ئەمڕۆ سێشەممە، قائیمقامی سلێمانی بەئامادەبونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ، ڤێتێرنەری، چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری لەگەڵ نوێنەری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان گرنگیدانە بەبەرهەمەکانی ناوخۆ و پشتگیریکردنە لە کێڵگە ناوخۆییەکان، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بەرهەم و بەروبوومە ناوخۆییانەی توانایان هەیە پێداویستی بەکارهێنەر و بازاڕەکانی ناخۆ دابین بکەن، لیژنەکە رێگری لە هاوردەکردنیان بكات بۆ بازاڕەکانی شاری سلێمانی.

ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکی تر لە ئەرکەکانی ئەم لیژنەیه‌ راگرتنی هاوسەنگی نرخ و دابینکردنی گۆشتی سور و مریشک و ماسی و هێلکەیە و ڕێگه‌نادات بەرزبونەوەی نرخ ڕووبدات و ببێته‌ بارگرانی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان.

هاوکات، لەسەر بنەمای ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و بەرزبونەوەی نرخ لەسەر هاوڵاتیان، له‌ کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی مریشك و ماسی پێداویستییه‌كانی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه‌ هاورده‌ ناكرێت، به‌ڵام له‌مانگی داهاتوودا رێگه ‌به‌هاورده‌كردنی بڕی 200 تۆن گۆشتی سور ده‌درێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا