پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا تاوتوێکردنی دۆسیەی هەناردەی نەوت و دۆسیەی ئەمنییە.