پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە تووشبون و بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربون، شهوی رابردوو لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی و بەرگری شارستانی دوکانەکانی گۆشتفرۆشتنی گوزەری بەلەدییەکە، دارەسوتاوەکە، فولکەی خانەقا و گەڕەکی ئاشتی بەمادەی ڤێرکۆن خاوێن (تعقیم) کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە20ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنەکان دەڵێت،”هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و هەموو گۆشتفرۆشەکان و ئەو شوێنانەی کڕین و فرۆشتن بەئاژەڵەوە دەکرێت، دەگرێتەوە”.
هاوکات، داوای لەهاوڵاتیان کرد، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و خۆیان و خێزانەکانیان، گۆشتی مۆرکراو لە شوێنە فەرمییەکان بکڕن.
ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی هەبونی سەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و گەڕەک و شەقامەکان پەیوەندی بە لیژنەکان یان ژماره 100ی سەنتەر زانیاری (JCC)ـیەوە بکەن بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.