پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە بڵاویكردەوە، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە دەرەوەی وڵاتەكەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لەو وڵاتەكردووە.
محەمەد بێجاوی راوێژكاری كاروباری سەردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، بە كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئیخبارییەی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، وەزارەتەكەیان بە هەموو توانا و كارمەندەكانییەوە كاردەكات بۆ خزمەتكردنی ئەو كەسانەی بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روو لە سعوودیە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم توانا ماددیی، تەكنەلۆجی و مەدەنییەكان خراونەتە گەڕ، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بەو كەسانە بكەن كە بۆ حەج دێنە سعوودیە.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، هەموو دەروازە سنوورییەكان بۆ پێشوازییكردن لە حاجییان كراوەن و زۆرترین ئامادەكاریی كراوە تاكو كارەكانی هاتنەژوورەوەی ئەو كەسانەی بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روو لە سعوودیە دەكەن، بە زووترین كات رابپەڕێندرێت.
هێمای بەوشەكرد، كە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی مەدینە و مەككە بە هەموو توانایانەوە كاردەكەن بۆ دڵنیابوون لەوەی پرۆسەكان بەسەلامەتی بەڕێوەدەچن و جەختی لەوەكردەوە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە دەرەوەی سعوودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعوودیە كردووە.