له‌م هه‌رێمه‌ی یٔێمه‌دا هیچ پرسێك یٔه‌وه‌نده‌ی پرسی ژنان نه‌بۆته جێگه‌ی باس و بابه‌تی بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كان بۆ خۆبردنه پێشه‌وه له حزب و ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌یشتن به‌پله‌ی باش و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، چونكه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه‌ی ژنیان داوه به یٔاراسته‌ی خزمه‌ت كردنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی حزبی خۆیان، به‌ڵام یٔه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا پرسی ژن له ناو حزبه علمانیه‌كاندا له پاشه‌كشه‌دایه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یٔه‌و ژنانه‌ی به‌شێلگیریه‌وه هاتنه ناو حزبه‌كان وه‌ك پێویست پشتگیری نه‌كران و حزبه سیاسیه‌كان وه پێویست پشتیوانیان له پرسی ژنان نه‌كرد، ته‌نانه‌ت یٔه‌و ژنانه‌ی هاتبوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسه‌ت زۆر به‌گه‌رموگوڕی كاریان ده‌كرد بۆ به‌دیهێنانی یٔامانجه‌كانیان، به‌ڵام وه‌ك پێویست پشتیوانیان لێ نه‌كرا، به‌ڵكو زۆربه‌یان بوونه قوربانی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان حزبه‌كان، له‌بازنه‌یه‌كی لاوازدا سه‌یر ده‌كران و هه‌ر خۆیان زۆرجار هه‌وڵی شكاندن و له‌كه‌دار كردنیان ده‌دان و تۆمه‌تی جۆراجۆریان ده‌خستنه‌پاڵ و كه‌سایه‌تیان له‌كه‌دار ده‌كردن، یٔه‌مه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی یٔه‌و ژنانه‌ی خۆیان بۆكاری سیاسی ته‌رخان كرد بوو، له‌دوا جاردا زۆر له‌وانه له‌كاره‌كه‌یان نایٔومێد بوون و دوور كه‌وتنه‌وه.
حزبه یٔیسلامیه‌كانیش سه‌ره‌ڕای یٔه‌وه‌ی زۆر له ژنانی دین په‌روه‌ریان به‌هۆی هاوسه‌رگیری سیاسی و یٔه‌و بابه‌تانه به‌دبه‌خت و ماڵ‌وێران كرد، له‌گه‌ڵ یٔه‌وه‌شدا تایٔێستاش توانیویانه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنان دابنێن و بتوانن له‌ده‌وری خۆیان كۆیان بكه‌نه‌وه، زیاتر له حزبه سۆسیالیست و دیموكراته‌كان ڕه‌وشی ژن له‌قازانجی خۆیان به‌كاربێنن، دیاره هۆكاره یٔایینه‌كانیش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی هه‌یه، حزبه یٔیسلامیه‌كان توانیان به‌ناوی یٔاینه‌وه ده‌رفه‌ت بێنن و بارودۆخه‌كه به‌قازانجی خۆیان بگۆڕن هه‌ڵبه‌ته ده‌توانین یٔه‌وه بڵێین یٔه‌گه‌ر له‌حزبه علمانیه‌كان زیاتریان به‌ژن نه‌كردبێ كه‌متریان پێ نه‌كردووه.
پرسی ژنان په‌یوه‌سته به ژنان و ته‌نیا خۆیان ده‌توانن پانتایی مه‌سه‌له‌ی ژنان فراوان بكه‌ن
یٔایا یٔه‌و ژنانه‌ی به‌پشتگرتنی حزبه‌كان هاتوونه‌ته ناو پرۆسه‌ی سیاسی تا چه‌ند توانیویانه له‌به‌ره‌و پێش بردنی پرسی ژنان به‌شداری بكه‌ن، له‌به‌ر یٔه‌وه‌ی له‌ڕێگای حزبه سیاسیه‌كانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌ڵات ناچارن بیركردنه‌وه‌شیان له‌چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حزبه‌كان دابێت و هه‌ڵگری یٔایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی یٔه‌و حزبه بێت، بۆ نموونه یٔه‌گه‌ر ژنێكی سه‌ر به پارته یٔیسلامیه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌ژنیش نه‌بێت وه‌كو خۆی، به‌ڵام وه‌كو یٔافره‌تێك له حزبێكی سیاسی یٔیسلامی كارده‌كات و په‌یڕه‌وی فه‌لسه‌فه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌نگ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاسای فره‌ژنی ده‌دات، خۆ یٔه‌گه‌ر پرسیاری لێ بكه‌یت یٔایا له‌گه‌ڵ فره ژنی دایت بێ گومان ده‌ڵێت نه‌خێر، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كێشه‌ی ژنان و ڕای تایبه‌تی خۆشی كارده‌كات، وه‌ك بنه‌مایه‌كی یٔاینی و بیروباوه‌ڕی حزبه‌كه‌ی كه حزبێكی یٔیسلامیه ڕه‌فتار ده‌كات.
یٔه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت حزبه سیاسیه‌كان یٔه‌وه‌نده‌ی پێویست بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی حزبه‌كانیان كاریٔاسانی ده‌كه‌ن ژنان بێنه بواری هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ پۆسته په‌رله‌مانی و حزبیه‌كانیش، به‌ڵام كه‌متر ڕێگا ده‌ده‌ن به‌ژنان له پۆسته كارگێڕیه به‌رپرسیارێتیه‌كانی تر شوێنیان پێبدرێت، یٔه‌وه‌ش ڕه‌نگه ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی یٔه‌وه‌بێت پێیان وابێت به‌شێك له‌و ژنانه‌ی هاتوونه‌ته پێشه‌وه به پشتیوانی حزب له هه‌ڵبژاردندا یٔه‌و شوێنه‌ی پێبه‌خشراوه، به‌ڵام له ڕووی كارگێڕیه‌وه ڕه‌نگه له‌و یٔاسته‌دا نه‌بن بتوانن كاری وا گه‌وره به یٔه‌وان بسپێرن، یٔه‌وه‌ش یٔه‌وه ده‌سه‌لمێنێ پێشكه‌وتنی ڕه‌وشی ژنان هێشتا له‌و یٔاسته دا نیه جێگای دڵخۆشی ژنان بێت.
هێشتا كاری ژنان نه‌گه‌یشتووه‌ته یٔه‌و یٔاسته‌ی جێگای دڵخۆشی بێت، هێشتا كاری ژنان نه‌گه‌یشتووه‌ته یٔه‌و یٔاسته‌ی جێگای دڵخۆشی بێت. من لام وایه یٔه‌گه‌ر به‌راورد به‌ڕابردوو ڕه‌وشی ژنان له هه‌رێمی كوردستان زۆر چوه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام هێشتا كاری ژنان نه‌گه‌یشتووه‌ته یٔه‌و یٔاسته‌ی جێگای دڵخۆشی بێت، پێویسته ژنان خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن پشت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆ یٔه‌وه‌ی كادری لێهاتوو به‌توانایان لێ ده‌رچێت و خاوه‌ن توانی خۆیان بن، چونكه ژنانیش وه‌ك پیاوان هه‌میشه هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی له‌به‌ر چاوانن و له به‌رپرسه‌كان نزیكن له هه‌موو پۆست و كاره‌كاندا یٔه‌وانه دووباره ده‌بنه‌وه و ڕێگا به ژنانی تر ناده‌ن بێنه پێشه‌وه، یٔه‌وان خۆشیان له‌و یٔاسته‌دا نین بتوانن ڕچه‌بشكێنن و سنوور ببه‌زێنن تا بارودۆخی ژنان له‌سه‌ر ده‌ستی یٔه‌وان گه‌شه بكات و پێش بكه‌وێت كرۆكی كاره‌كه‌ش لێره‌دایه، چونكه پرسی ژنان په‌یوه‌سته به ژنان و ته‌نیا خۆیان ده‌توانن پانتایی مه‌سه‌له‌ی ژنان فراوان بكه‌ن و ببێته جێگای دڵخۆشی هه‌موو یٔه‌وانه‌ی له‌خه‌می یٔه‌م پرسه‌دان بۆ پێشكه‌وتنی پرسی ژنان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاش.
شاناز هیرانی