دیست بوو بە یاریزانی بەرشەلۆنە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا سێرجینت دێست بەرگریكاری ئەمریكی یانەی ئاجاكس ئەمستردامی هۆڵەندی گەییشتە فڕۆكەخانەی ئالبراتی شاری بەرشەلۆنە.

یاریزانە لاوەكەی هێڵی بەرگری یانە هۆڵەندییەكە لە پێشوودا لەگەڵ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ڕێكەوتنی هەبوو تەنانەت ئاجاكس و بایرنیش ڕێككەوت بوون، بەڵام بە هۆی كاریگەری ڕۆناڵد كومان و هەروەها ڕۆیشتنی نیڵسۆن سیمیدۆ لە بەرشەلۆنە ئیتر سێرجینت لە ئاجاكسەوە ڕووی لە بەرشەلۆنە كرد بە بۆندێكی 25 ملیۆن یۆرۆیی 20 ملیۆنی دەدرێت لە لایەن بەرشەلۆنەوە 5 ملیۆنەكەی تری دواتر پێشكەش بە یانە هۆڵەندییەكە دەكرێت.

بە پێی ئەوە بێت كە ئەشرەف بن عەیادی پەیامنێری كەناڵی bein sport كەمێك پێش ئێستا بڵاوی كردەوە لە ئەكاونتی خۆی ئەمشەو یان سبەینێ‌ چوار شەممە پشكنینی پزیشكی بۆ یاریزانەكە دەكرێت و دواتر كاروبارەكانی گواستنەوەی ئەنجام دەدرێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا