کەسێکی نیپاڵی لە زێی گەورە خنکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە کەسێکی نیپاڵی کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانە، لە زێی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئاودا خنکا.

ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە تیمی مەلەوانیی بنکەی شارستانیی خەبات رایگەیاند، ئەو کەسەی خنکاوە ناوی نیسئال نیترا بادوراییە و تەمەنی 33 ساڵە، بەمەستی ماسی گرتن لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی چووبوونە سەر زێی گەورە لە قەزای خەبات.

وتیشی: ئەو کەسەی خنکاوە پیشەی چێشتلێنەر بووە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی هەولێر و دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی مەلەوانیی خەبات بەمەبەستی دەرهێنانی تەرمەکە دەرچوون، بەڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا