بەهۆی دروستبوونی لافاو شەش کەس بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی دروستبوونی لافاو لە چەند پارێزگایەکی ئێران شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 53 کەسی دیکەش برینداربوون.

جەعفەر میعادفەر، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئێران ئاشکرایکرد، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە هەشت پارێزگای ئێران شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 53 کەسی دیکەش برینداربوون و چەندین کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ڕوونیکردەوە، زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە پارێزگای ئەسفەهان تۆمارکراون و هەروەها لە پارێزگاکانی ئازەربایجان و ئەراکیش چەند کەسێک بوونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا