پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دواخرا و بڕیارە ئەمڕۆ وەک درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی پێشوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.
شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەکەدا ماددەکانی 12 و 13ی پڕۆژەیاسای بودجە کە پەیوەستن بە هەرێمەوە پەسەندکران و پشکی هەرێم بە %12.67 جێگیرکرا.
ئەو ماددانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا دواخران ماددەکانی 14، 15، 16 و 17 بوون، یەکێک لە بڕگەکانی ماددەی 14 تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.
دوای ئەوەی هەوڵدرا بۆ لابردنی بڕگەی پەیوەست بە گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە، کۆبوونەوەی پەرلەمان گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و دانیشتنەکە هەڵگیرا.