هەفتەیەكی پێشخراوی لالیگا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو سێ‌ شەممە و سبەی شەو چوارشەممە و شەوی پێنج شەممەی داهاتوو تەواوی یارییەكانی هەفتەی پێشخراوی 4 بەڕێوە دەچێت كە تیایدا یانەكانی ئیسپانیا پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەفتەی 3 ئەمشەو دەست پێ‌ دەكەنەوە تا شەوی پێنج شەممە دواتریش شەممەی داهاتوو دەست پێ‌ دەكاتەوە كەواتە دۆخەكە بۆ یانەكان سەخت دەبێت بەو پێیەی تەواوی یانەكان ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاگرینیان دەبێت.

ئەمشەو بە یاری نێوان هەردوو یانەكانی ڕیاڵ سۆسیداد و ڤالەنسیا دەستی پێ كردۆتەوە دواتر خیتافی و ڕیاڵ بیتیس ڕووبەڕوو دەبنەوە.

سبەی زۆرترین یاری بەڕێوە دەچێت ڕیاڵی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو میوانداری ڤەلەد وەلید دەكات و شەوی پێنج شەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی سێڵتاڤیگۆ.

لیستی تەواوی هەفتە پێشخراوەكە:
سۆسیداد X ڤالەنسیا
خیتافی X بیتیس

سبەی چوارشەممە
ڤیاڕیاڵ X ئالاڤێز
هۆیسكا X ئەتڵەتیكۆ
ڕیاڵ X ڤەلەد وەلید
ئیبار X ئێڵچی

شەوی پێنج شەممەی داهاتوو
بلباو X قادیش
سڤیلیا X لیڤەنتی
سێڵتا X بەرشەلۆنە

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا