باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق رایگەیاند، یەكگرتوویی ناوماڵی كورد گرنگە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەزووترین كات ئەنجامبدرێت و هەماهەنگی باشیان لەگەڵ ئەمەریكا هەبێت بەتایبەتی لە پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی داعش.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8_6_2023 باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە سلێمانی لەگەڵ رۆژنامەنووسان كۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك كرا.

لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئەلینا رۆمانۆوسكی وتی: ئێمە هانی سەرجەم لایەنەكانی هەرێم دەدەین پێكەوە كاربكەن و جیاوازییەكانیان وەلابنێن، بۆ ئەوەی بتوانن وەڵامدەرەوەی داواكاریی و پێوسیتییەكانی خەڵك بن، بێگومان ئێمە هانی وەلانانی جیاوازییەكان دەدەین، چونكە بەشێوەیەكی سەرەكی ئەوە خەڵكە ئازار دەچێژێت لە ئەگەری نەبوونی یەكگرتوویی.

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، راشیگەیاند: خاڵێكی دیكە لای ئێمە زۆر گرنكە، ئەویش رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازیی ئابووری، كە دەبێتە هۆی بازرگانی و وەبەرهێنانی بەهێزتر، كە ئەمە زۆر گرنگە بۆ بەرەپێشبردن و خۆشگوزەرانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا