باندێكی بازرگانیكردن بەمرۆڤ دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، لە بەغدا هەستاون بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە كە لە لایەن ژنێك سەرۆكایەتی دەكرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8_6_2023، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری لەبارەی بوونی باندێك بە سەرۆكایەتیی ژنێك، كە منداڵان و ژنان لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دەڵاڵی و لەشفرۆشیدا بەكار دەهێنن، تیمێكی هەواڵگریی تایبەتمەند پێكهێنرا و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، بە بۆسەیەكی توند، تۆمەتبارەكان دەستگیركران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا