لە 15 ساڵی رابردوودا 9000 منداڵ لە عێراق بوونەتە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا لە عێراق، زیاتر لە 9000 منداڵ بوونەتە قوربانی.

نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە ساڵی 2008 ەوە تاكو ئێستا لە عێراق بەهۆی شەڕ و تەقینەوە و توندوتیژییەكانەوە زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ بوونەتە قوربانی، بەشێوەیەك لەو ماوەیەدا سێ هەزار و190 منداڵ كوژران، پێنج هەزار و 938 منداڵیش برینداربوون و جگە لەوانەش ژمارەیەكی زۆر منداڵ جەستیان شێواوە بە لە دەستدانی ئەندامێكی جەستەیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی ئەو ئامارە لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا تێكڕا هەموو رۆژێك لە عێراق منداڵێك كوژراوە، یاخود برینداربووە یان ئەندامێكی جەستەی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا