قوباد تاڵەبانی لە گیرگرفتەكانی رێگاوبانی كۆیە دەكۆڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لەبارەی چارەسەری گرفتەكانی رێگەوبانی شاری كۆیە و دەوروبەری، هەروەها دواكەوتنی پڕۆژە راگیراوەكان، كۆبوونەوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكوەزیران بەڕێوەچوو.

دیوانی پارێزگای هەولێر لەمیانەی راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو، تێیدا تاووتوێی گرفتەكانی رێگاوبانی كۆیە و دەوروبەری كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتێك لەبارەی گرفتەكانی رێگەوبان و هۆكاری دواكەوتنی پڕۆژە راگیراوەكان و پلانی چارەسەركردنیان خرایەڕوو، لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لە بارەیانەوە كرا و بڕیاردرا، ئەولەویەت بدرێت بەو پڕۆژانەی كە بۆ ئەم قۆناغە گرنگی زیاتریان هەیە و هەوڵی دابینكردنی نەختینەی داراییان بۆ بدرێت بۆ ئەوەی لەزووترین كات بەشێك لە گرفتی رێگەوبانەكان چارەسەر بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا