ئەردۆغان پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دەكات بۆ تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، ڕۆژی چوارشەممە، پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تەقاندنەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا لە باشووری ئۆكرانیا دەكات.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئۆكراینییەكەی ، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند كە دەتوانرێت لیژنەیەك پێكبهێنرێت بە بەشداریی پسپۆڕانی هەردوو لایەنی ململانێكان، نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەوانەش توركیا.

ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا ئامادەیە هەموو هەوڵێكی خۆی لەم بوارەدا بخاتەگەڕ.

سەرۆككۆماری توركیا جەختی لەوە كردەوە كە بە بەردەوامی ململانێكان، ناتوانرێت كۆتایی بەو زیانە مرۆیییانە بهێنرێت كە ڕۆژانە ڕوودەدەن، هەر بۆیەش جەختی لە گەڕانەوە بۆ دانوستانەكان لە نێوان مۆسكۆ و كیێڤ كردەوە.

روونیشیكردەوە، توركیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی دادپەروەرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا