پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات بەهاوكاری هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوان شەش تۆمەتبار دەستگیركران كە بەنیازبوون لەیەكێك لەخوێندنگاكانی شاری سلێمانی و لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەیەكێك لەخوێندنگاكانی شاری سلێمانی و لەڕێی ئامێری بێ تەل و موبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەش تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات بەهاوكاری هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و ژمارەیەك ئامێری بێ تەل و موبایل و چەند كەلوپەلێكی تردا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تۆمەتباران:
د، ك، ع لەدایكبووی 1997
ج، ع، ح لەدایكبووی 1996
ش، م، أ لەدایكبووی 1981
ه، د، م لەدایكبووی 2002
ه، إ، أ لەدایكبووی 1998
پ، خ، أ لەدایكبووی 2004
بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 240لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.