نیڤڵ ڕەخنەی توند لە سەڵاح دەگرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
گاری نیڤڵ ئەفسانە و كاپتنی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئەستێرەی میسڕی محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپول كرد.

لە پاش تەواو بوونی یاری لوتكەی نێوان هەردوو یانەكانی لیڤرپول و ئەرسیناڵ لە چوار چێوەی بەڕێوە چوونی یارییەكانی هەفتەی 3 ی خولی پریمەرلیگ یانە سورەكەی باكور توانی بۆ هەفتەی دووەم لە سەر یەك پاش بردنەوەكەی پێشووی لە چێڵسی ئەمجارەش لە ئەرسیناڵ بباتەوە.

لە بارەی یارییەكە و ئەنجامەكەیەوە نیڤڵ ئاشكرای كرد: (لیڤەرپول بەردەوامە لە پێشكەش كردنی ئاستی بەرز و ناوازەی سەرەتای وەرزە و ئەو یانەیە لە 3 یاری ئەنجامی داوە 9 خاڵی بردنەوەی هەر 3 یارییەكەی دەستەبەر كردووە سەرەڕای ئەوەی هێڵی بەرگری بە وێنەی پار ساڵ نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لیڤەرپول دەجەنگێت و یانەی بەرامبەر بە تەواوەتی هەراسان دەكات).

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا گاری هێرشی كردە سەر محەمەد سەڵاح و بە یاریزانێكی خۆپەرست ناوزەندی كرد و وتی: (ئەو دیمەنەی سەڵاح تۆپەكەی لە گوەیتا برد و دواتر خۆشی لە دەستی دا ئەوەمان پێ‌ دەڵێت كە محەمەد خەریكە بەرەو خۆپەرستی و تاكڕەوی دەڕوات ئەمەش پێم وایە زیان بە خودی یاریزانەكە و تەواوی پلانەكانی یۆرگن كلوپیش دەگەیەنێت بۆیە باشترە ڕاهێنەرەكە چارەسەرێك بۆ ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە بدۆزێتەوە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا