پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 76 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئۆپیک بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە، ئەمەش ئومێدی بوژانەوەی نرخەکانی نەوتی لە جیهاندا هێنایەئاراوە.