قائیمقامیەتی سلێمانی ئەو شوێنانە تێکدەدات لە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشتن کە ئاژەڵی تێدا سەردەبڕن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دوشەممە5ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە پەتای تای خوێنبەربوون، هەموو ئەو شوێنانە دادەخرێن لە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشتن کە ئاژەڵی تێدا سەردەبڕن.

رێکان جەمال، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ توشنەبوون و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی پەتای خوێنبەربوون، بەهاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەشی زیادەرۆیی شارەوانی هەمو ئەوشوێنانەی لە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشەکان، بەدەر لە رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و لەدەرەوەی کوشتارگەی سلێمانی سەردەبڕن، تێکدراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كوشتاركه‌ی سلێمانی (قه‌ره‌گۆل) سه‌رده‌بڕرێن و ده‌خرێنه‌ بازاڕه‌وه‌، پێش سه‌ربڕین و دواتریش گۆشته‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ پشكنینی بۆ ده‌كرێت، هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌ندروستیان نییه پاشان مۆری ده‌كه‌ن، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌شی له‌ پشكنین ده‌رناچن له‌ناوده‌برێت‌.

هاوکات داوا لەهاوڵاتیان دەکات، بۆخۆپارێزی خۆتان و خێزانەکانتان لەتوشبوون بەپەتای خوێنبەربوون، لەماڵەوە ئاژەڵ سەرمەبڕن، هەروەها لەکاتی هەبونی زانیاری لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەوە و دەرەوەی کوشتارگەی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاگادار بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا