پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێكخراوی ئۆپێك پڵەس سیاسەتی نەوتی خۆی بۆ ساڵی 2024 ئاشكراكرد و رایگەیاند بڕیاریداوە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام دەبێت.
رۆژی یەكشەممە 4_6_2023 كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس لە ڤیەننا بەڕێوەچوو بڕیاریاندا بۆ ساڵی 2024 رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 40.46 ملیۆن بەرمیل كەمبكەنەوە، ئەمەش لەپێناو سەقامگیری بازاڕ و هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوو، هەروەها بەهۆی بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت.
بەپێی زانیارییەكان هەریەكە لە رووسیا و سعوودیە لەلایەن خۆیانەوە خۆبەخشانە ئاستی بەرهەمێنانی نەوتی خۆیان بە 500 هەزار بەرمیل بۆ هەر وڵاتێكیان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئۆپێك پلەس، لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە، رۆژانە بڕی 1.4 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە و سعوودیە رایگەیاندووە تا كۆتایی ساڵی 2024 لەسەر ئەو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە بەردەوام دەبن.
هاوكات سوهێل مەزروعی، وەزیری نەوتی ئیمارات بۆ رۆژنامەنووسان بێ ئەوەی هیچ وردەكارییەك بخاتەڕوو، ئاماژەی بەوەدابوو هەر هەوڵێك گونجاو بێت بۆ هاوسەنگی بازاڕی وزە، ئەوا بڕیاری لەسەر دەدەن.
پێش كۆبوونەوەكەش ئەمیر حوسێن جێگری وەزیری نەوتی ئێران بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرای كردبوو، لە كۆبوونەوە بەراییەكان هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی قەبارەی بەرهەمهێنان نەكراوە، ئاماژەی بەوەشدابوو، هەموو بابەتێك لەسەر مێزی دانوستاندن كراوە دەبێت.