پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەكانی سوپای عێراق لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای كەركوك رەشبگیری جوتیارانی كوردی سنورەكەیان دەستپێكردووە و 12 جوتیاری كوردیان دەستبەسەركردووە.
جوتیارێكی سنوورەكە دەڵێت، 12 جوتیارە كوردەكە لەلایەن هێزێكی سەر بە سوپای عێراقەوە بە بیانوی ئەوەی سەرقاڵی كاری كشتوكاڵی بوون، دەستگیركراون.
بەوتەی كەسوكاری یەكێك لە جوتیارە دەستگیركراوەكان جوتیارە دەستگیر كراوەكانی سنوری گوندەكانی سەرگەڕان بۆ لێكۆڵینەوە و و تەوەرگرتن براونەتە بنكەی پۆلیسی سەرگەڕان.