سوریا: سوپاسی برا عێراقییەکانمان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی سوریا ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ یارمەتیدانی سورییەکان و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەر بۆ برەودان بە کارکردنی پێکەوەییمان لەگەڵ عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا ئاماژەی بەوەکرد، “سوپاس ئەی عێراقییەکان بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشکەش بە خوشک و برا سورییەکانتان کرد کاتی بومەلەرزەکە”.

وتیشی، هەست بە شانازی دەکەم لە بەغدای دێرین و خاوەن شارستانیەت، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا پەیوەندییەکی ستراتیژییە.

لایخۆیەوە فوئاد حسێن باسی لەوەکرد، عێراق لە هەموو کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بە ئێش و ئازاری گەلی سوریا دەکات و پشتیوانی دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەکە دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا