لە گەرمیان وەرگرتنی گەنم ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گەرمیان وەکو هەڵوێستێک دژی کەمکردنەوەی وەرگرتنی بڕە گەنمی سنووری گەرمیان، وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ڕاگیرا.

لەوبارەیەوە مەریوان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان ڕایگەیاند، “وەرگرتنی گەنم لەلایەن سایلۆکانی سنوورەکەمانەوە راگیراوە، ئەویش وەکو هەڵوێستێک دژی کەمکردنەوەی وەرگرتنی بڕە گەنمی سنووری گەرمیان”.

وتیشی، “بڕیاربوو 375 هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت، پشکی سنووری گەرمیان 36 هەزار تۆن دیاریکراوە و ئەوان بەگوێرەی ئەو بڕە پشتگیرییان بۆ جوتیاران کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە وەرگرتنی گەنم کرایە 500 هەزار تۆن، لەجیاتی ئەوەی پشتکی گەرمیان زیادبکرێت کەچی کەمکراوەتەوە بۆ 31 هەزار تۆن، لەکاتێکدا پشکی سلێمانی 70 هەزار تۆنی بۆ زیادکرا.

بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ حکومەتی عێراق سنووری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاریکردووە، ناڕەزایەتییەکی زۆر دروستبووە و جوتیاران دەڵێن، جیاوازی دەکرێین لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا