پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای نەوتی (سۆمۆ) داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشکراکرد، کە لە مانگی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە ھەشت ھەزار بەرمیل نەوتیان بە ئوردن فرۆشتووە.
کۆمپانیای نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە ھەشت ھەزار بەرمیل نەوتیان بە ئوردن فرۆشتووە، لە تەواوی ئەو مانگەشدا 256 ھەزار و 974 بەرمیل نەوتیان بەو وڵاتە فرۆشتووە و کە بەھای ھەر بەرمیلێک 59 دۆلار و 5 سەنت بووە لەکاتێکدا بەھای رەسمی ھەر بەرمیلێک نەوتی عیراق لە بازاڕەکانی جیھان لەمانگی ئایاردا بە 71 دۆلار و 30 سەنت فرۆشراوە.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکراشیکرد، لە مانگی رابردوودا عیراق ھەر بەرمیلێک نەوتی بە نزیکەی 11 دۆلار کەمتر لە ئاستی بازاڕی جیھانی بە ئوردن فرۆشتووە، داھاتەکەشی زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار بووە.
روونیشیکردەوە، داھاتی ئەو نەوتی لە مانگی رابردوودا عیراق بە ئوردنی فرۆشتووە گەیشتووەتە زیاتر لە 15 ملیۆن و 302 ھەزار دۆلار.