وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی سعودیە دەکات.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، کۆشکی سپی جەختی لە گرنگی هاوبەشی نێوان واشنتن و ریاز و سەرنجخستنەسەر داهاتوو کردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن گفتوگۆکردنە لەبارەی هەماهەنگی ستراتیژی ئەمریکا و سعودیە لەسەر دۆسیە هەرێمیی و جیهانییەکان و کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەشی دیکە.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، بلینکن بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزاری ئەنجومەنی هەماهەنگی خلیجی ئەمریکی دەکات کە تایبەتە بە پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان و زیادکردنی تەواوکاری هەرێمی و دەرفەتی ئابووری لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا