ناتۆ هێز رەوانەی كۆسۆڤۆ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایدەگەیەنێت، هێزی پشتیوانیی زیاتری ئاشتیپارێز بۆ كۆسۆڤۆ دەنێرێت، كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرژییەكان تێیدا زیادیكردووە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە فەرماندەیی هێزی هاوبەشی هاوپەیمانی ناتۆ لە ناپۆلی بڵاوكراوەتەوە، بڕیاری ناردنی سەربازی زیادە بەهۆی ئەو رووداوانەی 30 رۆژی رابردوو و برینداربوونی 30 سەربازی هێزی ئاشتی پارێز لە رووداوەكان دەركراوە.

لەم چوارچێوەیەدا جووڵە بە هێزەكانی یەدەگی ئۆپەراسیۆن كرا كە ئامادە كراون لە ماوەی حەوت رۆژدا لە رۆژئاوای بەلقان جێگیربكرێن.

هێزەكانی یەدەگ كە ژمارەیان هێندەی فەوجێكی گەورە دەبێت، لە ئیتاڵیا جێگیركراون و لە دۆخی قەیران یان لە كاتی زیادبوونی هێرشدا لەژێر فەرمانی فەرماندەیی هێزی هاوبەشی ناتۆ جووڵەیان پێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا