شارەزایەكی هەڵبژاردن: لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هەرێم وەكو چەقی بڕیار نامێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئارام جەمال شارەزای هەڵبژاردن دەڵێت لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە نادەستووری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان هەرێم وەكو چەقی بڕیار نامێنێتەوە بەڵكو بەغداش دەبێتە چەقی بڕیار بۆ هەرێم، باس لەوەش دەكات، باس لەوەش دەكات بڕیارەكە بڕیارێكی باشە بۆئەوەی ئیتر پەرلەمانتاران بەویستی خۆیان تەمەنی خولی پەرلەمان درێژنەكەنەوە چونكە ئەوان تەنها بۆ چوار ساڵ هەڵبژێردراون.

ئارام جەمال شارەزای هەڵبژاردن بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی ئەوەی پێوتین كە لە هەرێمی كوردستاندا رێگە لەوە دەگیرێت نوێنەران كە بۆ چوار ساڵ هەڵبژێردراون خۆیان بۆخۆیان تەمەنی پەرلەمان درێژبكەنەوە كە لە ماوەی رابردوودا تائێستا هەشت جار پەرلەمانی كوردستان وادەی خۆی درێژكردووەتەوە، پێم وایە ئەمە سەرەتایەكی باشە. وە ئەم بڕیارە ئەوەشی سەلماند لەمەودوا چەقی بڕیار تەنها لە هەرێم نابێت بەڵكو لەعێراق و بەغدای پایتەخت دەبێت، ئەمە كۆمەڵێك لێكەوتەی تریشی هەیە بەوەی ئیتر دامەزراوەیەكی چاودێری هەیە بەسەر پەرلەمانی كوردستانەوە بەوەی ئەگەر هەر سەرپیًچییەك هەبوو خەڵك پەنا بباتە بەر دادگای فیدراڵی و سكاڵای خۆی تۆماربكات.

وتیشی: بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكرێت یەكەم شت ئەوەیە بە سیستمی بایۆمەتری بكرێت و كارتی نیشتمانی بە هەند وەربگیرێت، تۆماری دەنگدەران ئەگەر بەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بكرێت لەكۆڵ زۆرشت دەبینەوە وەك تۆماری دەنگدەران چونكە ئەوەی بەغدا ئامادەیە، چونكە ئەوەی بایۆمەتری هەیە تەنها ئەوانە دەتوانن دەنگ بدەن، كە شتێكی باشە، ئەمێنێتەوە كورسی پێكهاتەكان كە لە راستیدا ئەوە ناقۆڵایە كە بۆ ئەوان هەمووی یەك بازنەبێت دەبێت كاندیدی سەربەخۆ و كاندیدی حزبەكانی تریش هەبێت بۆئەوەی بتوانن لەو 11 كورسییەی كە هەیە چەند كورسییەك بەرئەوانیش بكەوێت.

روونیشیكردەوە، دەبێت نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەروەكو ئەوەی ئێستا بە قورسی هاتوونەتە سەرخەت هەروا بمێننەوە، بۆئەوەی رێگە لە ئەنجامدانی ساختەكاری بگرن.

ئارام جەمال ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت هاووڵاتیانیش بچن دەنگ بدەن و رێژەی بەشداری كردنی هاووڵاتیان زیاتر بێت ئەوەش هۆكارێكی ترە كە رێگە لە ساختەكاری دەگرێت، بەتایبەتی لە سنوری سلێمانی دەبێت بابەتی بایكۆت وەلاوەبنرێت و خەڵك بچێت دەنگ بدات بەو حزب و كاندیدە دڵخوازەی خۆی دەیەوێت، لەبەرئەوەی ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ یاسا كۆنەكە و هەرێمی كوردستان یەك بازنەی هەڵبژاردن دەبێت بۆیە دەنگدان لە هەرناوچەیەكدا زۆربێت ئەو حزبەی لەوناوچەیە باڵادەستە كورسی زیاتر دەهێنێت بۆیە هەر بایكۆتێك لە هەر ناوچەیەكدا بێت بە قازانج دەشكێتەوە بۆ ناوچەكەی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا