جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم و عێراق سوورن لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم پابەندە بەو ڕێککەوتنە سیاسییەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی، بەردەوامیشە لە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی هەرێم.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جوتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی ڕێککەوتنی نێوانیان جێبەجێ بکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، بەهێزبوونی هەر یەکێک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بەهێزبوونی حکومەتەکەی دیکەیە.

باسی لەوەش کرد، دۆستەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدان دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەدان ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە، وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا