لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر مۆسکۆ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە30ی ئایار، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون و بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەکرد، درۆنەکان خۆیان بە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەکاندا کێشاوە و لەکاتی خۆکێشان بە باڵەخانەکاندا تەقیونەتەوە، بەهۆیەوە هەردوو باڵەخانەکە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

لەهەمان کاتدا میدیاکانی ڕوسیا ڕوونیانکردەوە، لە شەوی ڕابردووەوە بەرگری ئاسمانی ڕوسیا 10 درۆنی لە نزیک مۆسکۆ تێکشکاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا