پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئێران داوا لە عێراق دەكات، سنوورەكان بپارێزێت و بە زووترین كات هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەكان لە خاكەكەی دەربكات.
بەگوێرەی میدیا ئێرانییەكان، رۆژی دووشەممە 29_5_2023 قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی و عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تاران لەبارەی پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كۆبوونەوە.
لەبارەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق، عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان رایگەیاند، رێككەوتنەكە دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆكردنی نێوان تاران و بەغدا هاتەواژۆكردن، داواشكرا بەندەكانی ئەو رێككەوتنە ئەمنییە جێبەجێ بكرێت.
رۆڵی عێراقی لە پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوانیان بە 1458 كیلۆمەتر بەرزنرخاند ، داواشیكرد، هێزە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەكان لەسەر خاكی عێراق دەربكرێن.
لەلایەن خۆیەوە قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران كرد و وتی : سەقامگیری ئێران، پەیوەستە بە سەقامگیری عێراق، بە پێچەوانەوەش.