نرخی نەوت گەیشتە سەروو 77 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 77 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی ئابووری ئەمریکا و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی چین نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا