پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە عومەر عوسمان، باوكی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان.
لەدیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەنزیكەوە لە خانەوادەی شەهید ئاكامی پرسی و ستایشی خۆڕاگری و جوامێری خانەوادە سەربەرزەكەیانی كرد لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان و رایگەیاند، ئێوە نموونەی قارەمانێتی و تێكۆشانن لەپێناو خاكەكەمان، شەهید ئاكامیش بەهەمان رۆحییەتەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی هەرێمەكەمان خەباتی دەكرد و نموونەی قارەمانێتی لەمێژوودا نووسییەوە.
وتیشی، تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش و رووبەڕووبوونەوەكانی لەپێناو پاراستنی كوردستاندا، شایەتی ئەو راستییە دەدەن.لەبەرامبەردا عومەر عوسمان سوپاسی بافڵ جەلال تاڵًەبانی كرد كە هەمیشە لەنزیكەوە لەگەڵ خانەوادەی شەهید ئاكام بووە و بەڵێنیدا درێژەپێدەری رێبازی شەهید ئاكام بن و رۆڵەیەكی بەئەمەكی كوردستان بن.