ئاسایشی هەرێمی کوردستان سێ تەقەکەری دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( سێ ) کەسی بە تۆمەتی پشێوی نانەوە دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و دوای بەدەستهێنانی زانیاری لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە تۆمەتباران بەناوی ( ه ، م ، ج ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ چەند کەسێکی بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ هەستن بە تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی 432 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا