فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا:هەناردەی نەوتی عێراق کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە و بە تێکڕا گەیشتووەتە 136 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی ئایار، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابروودا پێنج ملیۆن و 249 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، کە لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە ئەمریکا، بەوشێوەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر 544 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 136 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، بەراوارد بە هەفتەی پێشتر 38 هەزار بەرمیل دابەزیوە، کە بەتێکڕا 174 هەزار بەرمیل بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا