بانگەشەی خولی دووەمی هەڵبژاردن لە توركیا كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە 27ی ئایاری 2023، بانگەشەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا كۆتایی هات و ئامادەكاری دەكرێت بۆ هەڵبژاردن.

بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، پێویستە كاندیدی سەرۆككۆمار 50+1٪ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت. لە ئەگەری نەگەیشتنی رێژەی دەنگی هیچكام لە كاندیدەكان بۆ ئەم رێژەیە، هەڵبژاردنەكان دەكەوێتە خولی دووەمەوە و مەرجە لەماوەی 15 رۆژدا دووبارە بكرێتەوە. لە خولی دووەمدا بەربەستی 50+1٪ نامێنێت و كێبڕكێ لەنێوان دوو بەهێزترین كاندید دەكرێت كە دەنگی یەكەم و دووەمیان بەدەستهێنابێت. هەر كامەیان زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، دەبێتە 13 ەمین سەرۆككۆماری توركیا.

لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماردا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.52٪ی دەنگەكان، كەمال كڵچدارئۆغڵو 44.88٪، سینان ئۆغان 5.17٪ و موحەڕەم ئینجە 0.43٪ی دەنگەكانیان بەدەستهێنابوو. بەهۆی ئەوەی هیچكام لە كاندیدەكانی سەرۆككۆمار 50+1٪ی دەنگەكانیان بەدەست نەهێنا، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە نێوان ئەردۆغان و كڵچدارئۆغڵو كەوتە خولی دووەمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا