ژمارەیەك خوێندكار لە هاوینە هەواری دووكان تووشی ژەهراوی بوون دەبن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایگەیاند، رۆژی شەممە نزیكەی 30 خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی كە بەمەبەستی گەشت و سەیران چووبوونە هاوینەهەواری دوكان، بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون و بەشێكیان بەهۆی خراپی باری تەندروستییانەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122، نزیكەی 30 خوێندكار كە بەمەبەستی گەشت و سەیران چووبوونە هاوینەهەواری دوكان، توشی ژەهراوی بون بەخواردن هاتوون و ئێستا لەنەخۆشخانەی دوكانن.

وتیشی، ئەوانەی كە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و ئەوانی دیكەش ئەگەر دۆخی تەندروستیان جێگیربێت، لە نەخۆشخانەی دوكان چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا