هەڤاڵ ئەبوبەكر داوا دەكات تەواوی دەروازە سنورییەكانی ئێران بكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی داوا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەكات بەئامانجی زیاتركردنی جموجوڵی بازرگانی تەواوی دەروازە سنورییەكانی ئێران بەڕووی هەرێمدا بكاتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ سەركونسوڵی ئێران لەشاری سلێمانی، رایگەیاند، بە فەرمی داوای لەوەزارەتی ناوخۆ كردووە تەواوی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ ئێران بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی ئێستا جموجوڵ‌و هاتوچۆ بۆ خوێندن و مەبەستی بازرگانی و نەخۆشی لەنێوان هەرێم و ئێراندا بەردەوامە، بۆیە بەگرنگیزانیووە ئاڵوگۆڕی گەشتیاریش بەنێوان هەردولا دەستپێبكاتەوە.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە هەرێم تەواوی دەروازە سنورییەكانی بەڕووی ئێراندا داخست، دواتر بەگرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی تەندروستی رێگەدرا هاوڵاتیانی هەردولا بۆ مەبەستی خوێندن و نەخۆشی هاتوچۆ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا