کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پڕێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئەو ناسەقامگیرییەی لەسەر کەشوهەوای ناوچەکەمان دروست بووە بەردەوامی دەبێت.

کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشەهەوا هەیە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، پروشکە باران لە هەندێ ناوچەى جیا جیا دەبارێت.

وتیشی، “لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و سنورى پارێزگاى دهۆک ئەگەری بارانی زیاتر هەیە بە تایبەت لە کاتەکانی شەو هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە هەندێک ناوچە”.

لەبارەی کەشی سبەی هەینی ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرای با لە هەندێک ناوچە بەرز بونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت .

لەبارەی پلەکانی گەرماوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا