پلاسخارت لەبارەی كێشەناوخۆییەكانی هەرێمەوە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق داوا لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، هەرچی زووە چارەسەر بۆ كێشەكانی بەردەم هەڵبژاردن بدۆزنەوە و هەڵبژاردن بكەن.

جینین هێنس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، لە تویتێكدا رایگەیاند: شەڕی سیاسی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستانی عێراق زۆر بێزاركەرە.

دەشڵێت، جارێكی دیكە داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین لە بەرژەوەندی هەموو خەڵك كار بكەن و چارەسەری هاوبەش بۆ كێشە دیارەكانی بەردەم هەڵبژاردن بەزووترین كات بدۆزنەوە.

هەروەها پلاسخارت راشیدەگەیەنێـت، هەڵبژاردنێك كە جێی باوەڕ و لە كاتی خۆیدا بێت، پێویستییەكی دیموكراتییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا