پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ کام لەو سەرپێچییانەی کە تۆمار کراون و دەکرێن لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێرایی پۆینت تو پۆینت لە ڕێگای تاسڵووجە – دووکان هەژمار ناکرێت.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاماژەی بەوەکرد، “وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ بەڕێزتان شەوی ڕابردوو ئامارێک بڵاوکراوەیەوە کە گوایە لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 385 سەرپێچی تۆمارکراوە، وەک تۆمارکردنی سەرپێچییەکان ئامارەکە دروستە بەڵام لەماوەی 24 کاتژمێردا نییە بەڵکو لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەوە بووە و بەشێوەی تێست بووە”.
وتیشی، “هیچ کام لەو سەرپێچییانەی کە تۆمارکراون و دەکرێن لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێرایی پۆینت تو پۆینت لە ڕێگای تاسڵووجە – دووکان هەژمار ناکرێت لەسەر هیچ شۆفێرێک واتە وەک و سزای دارایی نە لەهیچ شۆفێرێک سەندراوەو وە نە دەسەندرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، سیستمەکە لە قۆناغی تێستدایە تا ڕێکەوتی 29/05/2023 کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەعات 8:00ی بەیانی هیچ سزایەک لەسەر هیچ شۆفێرێک هەژمار ناکرێت و لە دوای ئەم ڕێکەوتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە شێوەیەکی کرداری، وە ئەو شیکارییانەی لەهەندێک پەیج و ماڵپەڕ کراون دوورە لە ڕاستییەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەو هەڵەیەی کە ڕوویداوە لە پێدانی زانیاری بووە لەلایەن فەرمانبەری بەشی ئاماری کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێراکان. واتە ئاماری سەرپێچییەکان تەنها لەماوەی 24 کاتژمێردا نەبووە بەڵکو بە درێژایی تێستی کامێراکان بووە لە ساڵی پارەوە تا ئێستا و هەژمار نەکراوە لەسەر هیچ شۆفێرێک.