کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ هەبوونی تۆزێکی کەم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایار، ئاسمان کەمێک هەورى بەرز دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگۆڕێت بۆهەورى مامناوەند، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، هەروەها ناوچە سنوورییەکان ئەگەرى نمە بارانى هەیە، لەگەڵ هەندێک ناوچەى شاخاویی بەرز لە هەندێ کاتدا، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆمارەکانی دوێنی کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی چوارشەممە 24ی ئایار، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت بەڵام لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 39 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 31 پلەی سیلیزیە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا