ساڵێك دوای شۆڕشەكەی عێراق.. ٦٠٠ كوژراو، ٣٠ هەزار بریندار و حكومەتێكی نوێ

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
لەمانگی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩، خۆپیشاندانی بێوێنە بەمەبەستی روخاندنی چینی سیاسی دەسەڵاتدار لەسەرتاسەری عێراقدا سەریهەڵدا، بەڵام دوای ساڵێك حكومەتی نوێ پێكهێنرا و ٦٠٠ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و ٣٠ هەزاری دیكە بەسەختی بریندار بوون، كەچی هیچ شتێك نەگۆڕا.

خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەكی خۆڕسك دژی بێكاری و لاوازی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و گەندەڵی لەسەر ئاستی سیاسی وڵات سەریانهەڵدا، بەجۆرێك خۆپیشاندەران پێیان وابوو، ئەو چینە سیاسییە هێندەی بۆ ئێران دڵسۆزە بۆ وڵاتەكەی خۆی دڵسۆز نییە.

 

لەماوەی دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیران، چەندین پەیمانی بەخۆپیشاندەراندا

 

هەر ئەو خۆپیشاندانانەش بوونە هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی عێراق و لەجێی ئەو مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری وڵاتەكە بووە سەرۆك وەزیران.

لەماوەی دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیران، چەندین پەیمانی بەخۆپیشاندەراندا، كە لەڕێی حكومەتە كاتییەكەیەوە بۆیان بەدیبێنێت، بەڵام لە راستیدا، زۆربەیانی بەدینەهێناوە.

تەقینەوەی خۆپیشاندانەكان
لە یەكی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، زیاتر لە هەزار كەس لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عێراق كە زۆربەی دانیشتووانەكەی شیعەن، دەنگیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییە گشتییەكان دا.

لە بەرانبەردا، هێزەكانی پۆلیس دەستیان كرد بە بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و گولـلەی پلاستیكی و پەنایان بردە بەر چەندین رێگا بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران.

لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان و لە رۆژی دووەمدا، دەسەڵاتداران ناوچەی سەوزیان لە بەغدا داخست كە تێیدا چەندین بنكە و دامەزراوەی دەوڵەتە باڵاكان و باڵیۆزخانەی ئەمریكای لێیە.

دوای رۆژێك، بە هەزاران كەس بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان لە بەغدا دەركرد، بەڵام تانكەكان لە رێگەیاندا وەستێنران و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق بڕا.

لایخۆیەوە، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوای دەست لەكاركێشانەوەی كرد و دوای دوو رۆژ، ئەنجومەنی وەزیران دابەشكردنی زەوی و دابین كردنی چاودێری كۆمەڵایەتی و چاكسازی بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی راگەیاند.

شەپۆلی دووەم
لە ٢٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩، خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكردەوە، رۆژێك بەر لە ساڵیادی دامەزراندنی عادل عەبدول مەهدی وەك سەرۆك وەزیران، لە ماوەی دوو رۆژدا ٦٣ كەس كوژران كە زۆربەیان خەڵكی باشوری عێراق بوون.

لە رۆژی ٢٨ی هەمان مانگ، قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایانی بەغدا و شارەكانی باشوری عێراق كۆبوونەوە.

لەو كاتەشدا، خامنەیی رێبەری باڵای ئێران داوای لە عێراق كرد ئەمن و ئاسایشی وڵات فەراهەم بكات، لە ١ی تشرینی دووەمیشدا، هۆشداری دایە عێراق لەبارەی دەستوەردانی بیانییەوە.

 

خامنەیی رێبەری باڵای ئێران داوای لە عێراق كرد ئەمن و ئاسایشی وڵات فەراهەم بكات

 

لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لەدوای چەند گفتوگۆیەك كە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسدارانیش تێیدا بەشدار بوو، لەگەڵ گەورە بەرپرساندا مانەوەی حكومەتیان پەسەند كرد.

لەدوای شەڕ و پێكدادانی بەرفراوان و بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكان، لە ٢٧ی تشرینی دووەم خۆپیشاندەران ئاگریان بەردایە كونسوڵگەی ئێران لە شاری نەجەف لە خوارووی عێراق، لە رۆژی دواتریشدا ٤٦ خۆپیشاندەر كوژران و نزیكەی هەزاری دیكە بریندار بوون.

دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران
لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سیستانی داوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی كرد، دوو رۆژ دواتر، عادل عەبدول مەهدی دەستی لەكاركێشایەوە، دواتریش، داوای دامەزراندنی سەرۆك وەزیرانی نوێی كرد بەبێ دەستوەردانی بیانی.

لە ٢٢ی كانونی یەكەمی ٢٠١٩، خۆپیشاندانەكان زیاتر بوون، كە دواتر ناكۆكی نێوان واشنتۆن و تارانی لێكەوتەوە ئەویش لەدوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە هێرشیكی ئەمریكادا لە بەغدا.

لە ١٠ی كانونی دووەمی ٢٠٢٠، بە هەزاران عێراقی لە سەرتاسەری وڵات رژانە سەر شەقامەكان و ماوەی ١٠ رۆژ خۆپیشاندانیان كرد، ئەوەبوو دواتر بە فشاری هێزە ئەمنییەكان و بەكارهێنانی فیشەكی راستەوخۆ بڵاوەیان پێكرا.

حكومەتی نوێ
لە ١ی شوباتی ٢٠٢٠، محەمەد عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق هەڵبژێردرا، بەڵام كۆدەنگی پەرلەمانی بەدەست نەهێنا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە ١٧ی ئازاردا عەدنان ئەلزەرفی پارێزگاری پێشووی نەجەف رابسپێردرێت بۆ ئەو پۆستە بەڵام لەدوای ئەوەی كۆدەنگی سیاسی بەدەستنەهێنا لە پۆستەكە كشایەوە.

لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠، مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق ئەركی پێكهێنانی حكومەت و هاوپەیمانی یاسایی پێ سپێردرا و لە مانگی ئایاردا وتی: یاسا تۆڵە لە هەموو ئەوانە دەستێنێتەوە كە دەستیان لە خوێنی عێراقییەكاندا هەیە.

لە ٣١ی ئایار، كازمی رۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی دیاریكرد، ئەو وادەیەش نزیكەی ساڵێك بەر لە وادەی دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا