پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناحیەی قوشتەپە کرایە قەزا.
ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆ ناحیەی قوشتەپەی کرد بە قەزا.
مێژوویی دروست بوونی قوشتەپە بۆ سەردەمی عوسمانییەكان دەگەرێتەوە، ناوەی قوشتەپە ناوێكی توركییە كە لە دووبەش پێك دێت ئەویش (قوش ) لە گەڵ (تەپە) واتە گردی چێشكە، كە پێشتر ئەو گردە بۆ چاودێری كردنی رێگایەكان و هەروەها وەك نیشانەیەك بۆ رێبوارەكان بۆ دیاركردنی رێگاكان بە كارهاتووە.
ناحیەی قوشتەپە لەرووی هەڵكەوتەی جوگرافیەوە دەكەوێتە باشوری شاری هەولێر و لە رۆژهەڵاتەوە بە زنجیرە چیای دیدەوان دەورەداوە و لە روژئاواوە بە زنجیرە زورگێك دەورە دراوە كە بەزورگەزراو ناونراوە، و لە باشورەوە سنوری لەگەڵ سنوری ناحیەی پردێ یە.