پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای گۆگڵ ئەپلیکەیشنێکی ناوازەی بڵاوکردەوە کە لەریەوە، دایکانو باوکان دەتوانن لە هەرکوێ بن چاودێری تەواوی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی منداڵەکانیان بکەن.
ئەم ئەپلیکەیشنە نوێیەی گۆگڵ، دابەزاندنی بەرنامە و سەیرکردنی سایتەکان، تا دیاریکردنی ئیشکردنی ڕۆژانە و دانانی کاتی خەوتنیشیان لە خۆدەگرێت .
ئەم بەرنامەیە، لە ڕێگەی جیمەیلی دایکان و باوکان لەمۆبایلەکانیان وا دەکات پەیوەستی ئامێرە ئەلکتۆنییەکانی منداڵەکانیان ببن و ئاگاداری ئەم بابەتانەی لای خوارەوە بن؛
– دیاریکردنی شوێن و جێگەی بەکارهێنانی ئامێرەکە.
– دیایکردنی ژمارەی کاتژمێرەکانی بەکارهێنانی ئامێرەکە .
– دیاریکردنی کاتی خەوتن.
– ئاگاداربونت لەهەر بەرنامەیەک کە بیەوێت دایبەزێنێت .
– زانینی ئەو کاتانەی بۆ هەر بەرنامە و یاریەک تەرخانی کردوە.
بەرنامەکە بێ بەرامبەرەوە بۆ هەردوو سیستمی (IOS و Android) بەردەستە .
لینکی بەرنامەکە بۆ سیتسمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلی دایک و باوکەکە