هێڵی سەوز بۆ پەیوەندیكردنی هاووڵاتیان بە بافڵ جەلال تاڵەبانی كەوتەكار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێكی پەیوەندیكردنە و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەكرێت. ئەركی سەنتەرەكە بریتییە لە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: هێڵی سەوز لە ئەمڕۆوە كارەكانی دەستپێدەكات و هاوڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێك یاخود رەخنە و سكاڵایەكیان هەیە دەربارەی كاروباری رێكخراوەیی یەكێتی یان حكومەت، پەیوەندی بكەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.

ئاماژە بەوەشدەكات، دەمانەوێت دڵنیایی بەهەموولایەك بدەین هەر داواكارییەك پەیوەست بێت بە كاروباری حزبی، لەلایەن تیمێكی تایبەتی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و كار لەسەر سكاڵا و پێشنیارەكان دەكرێت. هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش كە پەیوەستە بە حكومەتەوە، وەك راسپاردە پێشكەش بە تیمی یەكێتی لە حكومەت دەكرێت و بۆ هەر كەیسێك وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت.

باس لەوەشدەكات، هێڵی سەوز رایەڵەیەكی بەردەوامیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵكی خۆشەویستی كوردستانە. هەموو دەنگە جیاوازەكان بە لێپرسراوە حزبی و حكومییەكان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەكاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەكان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڵاتییان دەتوانن لە كاتژمێر 8:00 ی بەیانییەوە تاوەكو 12:00 ی شەو لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بكەن:
0535979

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا