پۆڵەتیک پرێس
دوای 4 ساڵ و پاش یەکلابوونەوەی دۆسیەکەیان، دادگایەکی ئوستورالی، سزای دارایی بەسەر یەکێک لە گەورەترین شاری یاریی وڵاتەکەیدا سەپاند کە بەهۆی کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی گەشتیاران 4 کەس تیایدا گیانیان لەدەست دابوو.
پاڵپشت بەبڕیاری دادگا، دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا سزای کۆمپانیایەکی ناوخۆیی وڵاتەکەیان دا بە بڕی 2.55 ملیۆن دۆلاری ئەمریکایی، کە خاوەنی گەورەترین شاری یاری و کات بەسەربردنە.
بڕیاری سزادانەکە لە کاتێکدایە، کە لە ساڵی 2016 لەو شاری یارییەدا 4 کەس بە هۆی نەبوونی ڕێکار و مەرجی سەلامەتی لە یاریی سەرکێشی ئاودا لە پارکی دریم وۆرلد گیانیان لە دەست دابوو.